Wednesday, July 7, 2010

پێویسته‌ عه‌لی باپیر داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكات

سرودی ئه‌ی ره‌قیب هی پارتی و یه‌كێتی نییه‌و نابێت به‌ناوی شه‌رعيشه‌وه‌ سوكایه‌تی پێبكرێت


هاونیشتیمانیانی ئازادی خواز

ئه‌مه‌ بۆ چه‌ندین جاره‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له‌ بۆنه‌ و نا بۆنه‌كاندا سوكایه‌تی به‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌كات، به‌ تایبه‌تی سرودی (ئه‌ی ره‌قیب)، ئه‌و سروده‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان، بوونه‌ته‌ خاڵێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، كه‌چی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ چاوێكی سوكه‌وه‌ له‌و سروده‌ ده‌ڕوانێت و هه‌میشه‌ له‌ قسه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی نا راسته‌وخۆ سوكایه‌تی پێده‌كات، ئێمه‌ پێمانوایه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سوكایه‌تی به‌و سروده‌ نیشتیمانییه‌ و تێكڕای به‌ها باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكات، سوكایه‌تی به‌ خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و تێكڕای ئه‌و قوربانییانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ هۆی كورد بوونه‌وه‌ روبه‌ڕووی سته‌م و قڕكردن بوونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سرودی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان، دوو هێمای نه‌ته‌وه‌یی كوردن و هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ سوكایه‌تی به‌و هێما نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه‌ بكات، كه‌ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ به‌هایه‌كی باڵای نه‌ته‌وه‌ییه‌مان.
له‌ دوا دیداری خۆیدا له‌گه‌ڵ سایتی حیزبه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێت "ئه‌ی‌ ره‌قیبه‌كه‌ی‌ (پ د ك ‌و ی ن ك) هه‌م شتی‌ ناشه‌رعی‌ تێدایه‌و هه‌م سرودێكی‌ نیشتمانیش نییه‌". ئه‌گه‌ر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یه‌وێت سوكایه‌تی به‌و هێما نه‌ته‌وییانه‌وه‌ بكات و گوێ به‌و هه‌موو مه‌ینه‌تییانه‌ نه‌دات، كه‌ به‌هۆی كورد بوونه‌وه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا هاتووه‌، بێگومان بۆیشی نیه‌ باس له‌ كوردایه‌تی بكات.
عه‌لی باپیر سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌كات به‌ موڵكی پارتی و یه‌كێتی و ده‌یه‌وێت به‌ فه‌توای ناشه‌رعی بوون، سوكایه‌تی به‌ هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بكات، بۆیه پێویسته‌ له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌یدا داوای لێبوردن بكات. چونكه‌ به‌شێكی زۆری زیندانیانی سیاسی كورد، پێش له‌ سێداره‌دانییان به‌ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب كوردبوونی خۆیان دووپات كردۆته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا ئه‌و سروده‌ بووه‌ به‌سرودێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.

1- رێبوار ره‌زا چوچانی رۆژنامه‌نووس
2- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
3- شوان سدیق رۆژنامه‌نووس
4- مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر
5 - نالیا ئیبراهیم هه‌ڵسوڕاوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
6- كاوه‌ قادر نادر رۆژنامه‌نووس
7- ئاڤان فارس جاف رۆژنامه‌نووس
8- جه‌بار جه‌مال غه‌ریب نووسه‌ر
9- بێستون نوری رۆژنامه‌نووس
10- سالار بابه‌ شێخ رۆژنامه‌نووس
11- به‌هره‌ حه‌مه‌ ره‌ش رۆژنامه‌نووس
12- عیسا خدر رۆژنامه‌نووس
13- سامان به‌شاره‌تی رۆژنامه‌نووس
14- لالۆ ره‌نجده‌ر هونه‌رمه‌ند
15 - ئالان عومه‌ر زاد رۆژنامه‌نووس
16- هیدایه‌ت جان رۆژنامه‌نووس
17 - ئاری ئازا رۆژنامه‌نووس
18 - ئه‌حمه‌د سه‌فا رۆژنامه‌نووس
19 - شیبا كه‌ره‌م عبدولڵا رۆژنامه‌نووس
20- سه‌رچڵ حسێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندازیار
21- سۆران ئه‌حمه‌د عه‌زیز ماسته‌ر له‌ بورای زانستی رامیاری
22- ناهیده‌ ره‌شیدیان نووسه‌ر
23 - توانا عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
24- هیوا ره‌زا رۆژنامه‌نووس
25- هۆشمه‌ند قادر سه‌لیم رۆژنامه‌نووس
26- هاوكار ئاسۆ رۆژنامه‌نووس سلێمانی
27 - سه‌لام كه‌ریم رۆژنامه‌نووس
28 - سامان بریفكانی رۆژنامه‌نووس
29 - نیان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
30 - دانا ره‌سول
31 - سه‌نگه‌ر عبدولره‌حمان رۆژنامه‌نووس
34- مه‌هدی عه‌زیز مامۆستا
35- سۆران عه‌زیز رۆژنامه‌نووس
36- دڵدار عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس
37- ئیبراهیم عه‌باس رۆژنامه‌نووس
38- ئاودێر نه‌سره‌دین رۆژنامه‌نووس
39- هێمن رانیه‌یی رۆژنامه‌نووس
40- شۆڕش عه‌بدولره‌حمان رۆژنامه‌نووس
41- غه‌فور هیرانی رۆژنامه‌نووس
42- هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
43- ئه‌حمه‌د بۆڵه‌ی رۆژنامه‌نووس
44- ئیبراهیم مسته‌فا رۆژنامه‌نووس
45- حه‌مید قه‌ڵادزێی نووسه‌ر و شاعیر
46- عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
47- هه‌ورامان كامه‌ران رۆژنامه‌نووس
48- رزگار ره‌زا چووچانی رۆژنامه‌نووس
49- شلێر ده‌روێشی رۆژنامه‌نووس
50- جه‌مال پوركه‌ریم رۆژنامه‌نووس
51- محه‌مه‌د گۆران رۆژنامه‌نووس
52- عه‌باس شوان نووسه‌ر
53- مه‌ولود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس
54- ئالان عومه‌ر هونه‌رمه‌ند
56- عومه‌ر فارس عه‌زیز رۆژنامه‌نووس
57- هه‌ردی ئه‌حمه‌د هه‌ورامی فۆتۆگرافه‌ر
58- جافر ره‌سوڵ
59- جه‌مال نه‌جاری رۆژنامه‌نووس
تێبینی: ده‌توانن له‌ رێگای ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن

No comments:

Post a Comment